دەقی ئەو نامەیەی کە سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ هەڵەبجەی نووسی

سەرۆکوەزیران بارزانی لە تێنووسێکدا یاداشتی خۆی لە مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە نووسیوە و جەختی کردووەتەوە کە “خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین”.


سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ گەیشتنی سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیۆمێنتەکەی بەسەرکردەوە و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا .

سەرۆکوەزیران بارزانی لە یاداشتەکەدا نووسی :شانازی دەکەم کە جارێکی دیکە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەکەم. داوا لە خوای گەورە دەکەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و بریندارەکانیش چاک بکاتەوە. خزمەتکردنی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە”. 

سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆبوونەوەدایە؛ دواتر بەردی بناغەی پردی تووەقوت دادەنێت و کارگەی ڕۆنی ڕاسان دەکاتەوە، هەروەها تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە ڕادەگەیێنێت. 

دڵخوازەكانتان