حکومەتی نوێی ئوسترالیا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات
حکومەتی نوێی ئوسترالیا ستایشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و تیرۆر دەکات و دووپات لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی و پشتگیری زیاتری نێوان ئوسترالیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
ریچارد ماریس، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، لە نامەیەکدا کە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سیدنی ناردووە، تێیدا ئاماژەیداوە کە هەرچەندە ئوسترالیا و عێراق و کوردستان لە رووی جوگرافییەوە دوورن لە یەکتر، بەڵام بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆر و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش لەنێوان هەردوولا هاوکار هاوبەش بوونە. کە بەهۆیەوە سەقامگیربوونی ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لێکەوتووەتەوە و لەو بوارەدا ئوسترالیا شانازی بەم پەیوەندییە دەکات.
هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، دان بەو بەشدارییە گرنگە دەنێت کە پێشمەرگەی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کردوویەتی.
ریچارد ماریس، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: “ئێمە پابەندین بە کارکردن شانبەشانی هاوبەشانمان لە عێراق و هاوپەیمانانمان لە شەڕی دژی داعش و هەڕەشەکانی دیکە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا