ئێران؛ کۆمارێک لەسێدارە
بەپێی یاساکانی ئێران ، چوار گروپ پەتی سێدارە دەیانگرێتەوە کەبریتین لە (کوشتنی بەئەنقەست تاوانی سێکسی هەڵگەڕانەوە لەدین ، (الإفســــاد فی الارض) کەهەڵێنجانی زۆری بۆکراوەو خۆی لە راپەڕینی چەکدارانە لەدژی حکومەتی ئیسلامی و ناپاکایی لەبەرامبەر هەموو یاساو رێساکان و ماڵ و دارایی حکومی ئیسلامی دەبینێتەوەو بەتاوانی گەورە لەقەڵەمدەدرێت) کەکۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی زیاترین جێبەجێکردنی ئەم سزاو یاسایانەوە بووەتە یەکەم وڵاتی ئیسلامی و دووەم وڵاتی جیهان دوای وڵاتی چین کەزیاترین لەسێدارەدانی تێدا ئەنجامدەدرێت.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئامارێكی بڵاوكردۆتەوە كە تەنها لە 10 مانگی كۆتای ساڵی 2023 دا زیاتر لە ٦٠٠ کەس لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دراون، کە بەرزترین ئامارە لە ماوەی هەشت ساڵدا
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە بارەگاكەی لە وڵاتی نەرویجە دەڵێت :” کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە لەسێدارەدان لە و وڵاتەدا
بەپێی یاساکانی ئێران، دادگاکانی ئەو وڵاتە ناتوانن سزای لە سێدارەدانی هیچ تۆمەتبارێك هەڵوەشێننەوە كە تاوانەكەی بەسەردا ساغ بوبێتەوە
ئەو بڕیارە تەنها لەدەستی سکاڵاکار یان خاوەن و لێپرسراوی خوێنیی کوژراوەکەدایەو هیچ جۆرە لێخۆشبوونێکی حکومی و دادوەریی نایگرێتەوە.
- رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارە یەکلایی دەکاتەوە
هەر بڕیارێک لەلایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێبەجێکردنی دوا قۆناغی سزای لەسێدارەدان دەبێت لەلایەن ، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، واژۆ بکرێت و دواجار سەرۆکی دەزگای داد لەو وڵاتە بڕیار دەدات کەسزای سێدارە جێبەجێ بکرێت یان نا، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایەی بۆ هیچ بکوژێک نییە تەنها دەتوانێت داوای دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ ئەو بەرپرسە باڵایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات کەسزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئامارە فەرمی و نافەرمییەکان ئاماژەن بەوەی کەزیاترین کورد وەک نەتەوەو دوای ئەوانیش باوەڕدارانی ئایینی (بەهایی) لەساڵی (1978) واتە لەکاتی هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران لەسێدارە دراون
ساڵی (1988) بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سێ مانگ شەڕو پێکدادان ژمارەیەک چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرو زیندانیی کران و دواتر بەفەرمانێکی دیکەی خومەینی نزیکەی چوار هەزارو (482) کەس لەزیندانیانی سیاسی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی نهێنی لە (48) سەعاتدا لەسێدارە دران و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا ژێرخاک کران کەژمارەیەکی زۆر لەو زیندانیانە هەر ئەو چالاکوان و ئەندامانەی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون کە لەجەنگی نێوان ئەوان و کۆماری ئیسلامیدا دەستگیرو زیندانیی کرابوون،
دواتر ئەو فەرمانەو بڕیاری سێدارەدانە بەکۆمەڵەکە ئاشکرابوو و کۆماری ئیسلامی رایگەیاند ژمارەی لەسێدارەدراوان هەزارو (879) کەس بوون کەزۆربەیان ئەندامانی (موجاهیدینی خەلقی ئێران) بوون، ئەم رووداوەش بەڕووداوی لەسێدارەدانەکانی (88) ناوی دەهێنرێت و نەتەوەیەکگرتوەکانیش داوای روونکردنەوەی لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە سەبارەت بەو رووداوانە.
- زیاترین ئافرەتی کورد لەسێدارە دراون
فاتمە کەریمی، توێژەرو چالاکی بواری ئافرەتان لەنووسینێکدا تایبەت بەڕووداوەکانی ساڵی (1988) لەئێران ئاشکرای کردووە کەکۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم ئافرەتی سیاسی کوردی بەناوی (مەستورە شاسواری) خەڵکی شاری سەقز گوللـەباران کردووە دوای ئەویش (43) ئافەتی دیکەی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمان ساڵدا بەتۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە یان بە گوللـەباران
- ئێران چۆن کورد ڕاپێچی بەردەم پەتی سێدارەدەكات
هەر جۆرە دژایەتییەکی حکومەت و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە دەکرێت بخرێتە خانەی جەنگ لەگەڵ دینی ئیسلامدا، بۆیە هەر چالاکوانێکی سیاسیی کورد ئەگەر دژایەتی حکومەت و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بکات یان ببێتە ئەندامی پارتە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەکرێت بچێتە بەردەم پەتی سێدارە هەندێکجار دادگاکانی ئەو وڵاتە بەسودوەرگرتن لەیاسای کوشتنی بەئەنقەست، مەرگی چەکدارانی سەر بەحکومەت و پلەدارە سەربازییەکانی ئێران دەخەنە ئەستۆی چالاکوانانی سیاسی و بەمەش سزای سێدارە بەهیچ جۆرێک هەڵناوەشێتەوەو جێبەجێ دەکرێت.
زیندانی ورمێ شوێنك بۆ خنكاندنی كوردەكان
لەنێوان ساڵانی (1991) تا (2023) تەنها لەزیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر (52) زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارەدراون، كە کوردی بەشەکانی دیکەی کوردستان لەهەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان هەیە.
- ژمارەی راستەقینەی لەسێدارەدراوان دەشاردرێتەوە
ساڵی (2015) بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی ساڵی (2010) تاساڵی (2015) لەئێران سێ هەزار و (581) سزای لەسێدارەدان لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەپێندراوە کە بەو پێیە لەهەر ساڵێکدا (706) کەس لەسێدارە دراون دەکاتە (70%) لەکاتێکدا ئەو لەسێدارەدانانە بەنهێنی ئەنجام دراوەو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامارەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە لەساڵی (2018) لانیکەم (273) کەس لەسێدارە دراون و ئەو ژمارەیەش لەساڵی (2019)دا بۆ (280) لەسێدارەدراو بەرزبووەتەوەو دواتریش ناوەندی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی ئێران (hrm) بڵاوی کردووەتەوە لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (2020) زیاتر لە (100) کەس لەئێران لەسێدارەدراون و تەنها (30) کەسیان بەئاشکرا لەسێدارە دراون و (79) کەس بەشێوەیەکی نهێنی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە کە لە (40) ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا زیاتر لەشەش هەزار کەس لەو وڵاتە سزای سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لەو ژمارەیە (80%) یان بە تاوانی کوشتن سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوەو (11%) لەسێدارەدراوانیش تایبەتن بەدۆسیەی ماددەی هۆشبەرە لەئێران.
جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەئێران لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی؛ دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیهان سێدارەیان قەدەغە کردووەو (100) وڵاتیش سەرەڕای ئەوەی یاسای سزای سێدارەیان هەیە بەڵام لەکرداردا ئەو یاسایە جێبەجێ ناکرێت
وڵاتی روسیا لەساڵی (1996) تائێستا هیچ کەسێکی لەسێدارە نەداوەو تەنها وڵاتی چین لەڕووی ژمارەی لەسێدارەدان پێش ئێران