ڕێنماییه‌كى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى به‌یه‌كجاریى هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کارکردنى بەڕێنمایی ژمارە 1ى ساڵى 2023ى وەزارەتی ڕۆشنبیری تایبەت بەکاری میدیای ڕه‌تكرده‌وه‌و دواتر خودى وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێنماییه‌كه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، چیتر كارى پێناكرێت.
ڕێنمایی ژماره 1ى ساڵى 2023ى وەزارەتی ڕۆشنبیری لەڕۆژی 23ی ئایاری 2023 لەڕۆژنامه‌ى وەقائیعی کوردستاندا بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر لەکاتی دەرچونیدا ڕوبەڕوی ڕەخنەو ناڕەزایەتییەکی زۆر بۆوه لەلایەن ڕۆژنامەنوسان‌و ڕۆشنبیران‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی‌و ده‌زگا میدیاییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌ڕێگریی جدى‌و دەستەواژەی دژی ئازادی میدیا‌و سۆسیال میدیا ناویان برد.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕێنماییه‌كى پێشتر له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایع
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، “وەزارەتی ڕۆشنبیری‌و لاوان بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2024ی دەرکردو لەڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) ژمارە (314) لەڕێکەوتی 28ى 1ى 2024 بڵاوکرایەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2023 تایبەت بە(ڕێکخستنی کاری میدیایی لەهەرێمی کوردستان) کە پێشتر لەڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) ژمارە (305) لەڕێکەوتی 22ى 5ى 2023 بڵاوکرابووەوەو تێبینی‌و سەرنجی لەلایەن میدیاکاران‌و یاساناسان لەسەر تۆمارکرا، ئیتر لەڕێکەوتی 1ى 2ى 2024 کار بەو ڕێنماییەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی‌و لاوان ناکرێت”.
ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كجاریى ڕێنماییه‌كه
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم، نوسراوى كردوه بۆ سه‌رجه‌م وەزارەت‌و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئه‌وه‌ى کاركردن بەو ڕێنماییانەی کە کاتی دەرکردنی ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە ڕه‌تبكرێته‌وه‌و كارى پێنه‌كرێت”.
له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ دوباره داڕشتنی ئەو ڕێنماییانە به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و گله‌یی‌و ناڕه‌زاییانه‌ى پێشوى لێنه‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕێنماییەکانی پێشوى وەزارەتی ڕۆشنبیریى، ئه‌و وەزارەته مافى به‌خۆى دابوو، ڕاگرتنی کاتی بەرامبەر کەناڵەکان جێبه‌جێبكات‌و لیستی ڕەشیان بۆ بکاتەوەو داواى كردبوو ئەنجومەنی وەزیرانیش گشتاندن بۆ هەموو وەزارەتەکان بکات، تاوەکو هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەناڵەدا نەکات بۆ ماوەی یەک ساڵ.