لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت

كەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت و لە بەشێک لە ناوچەکانیش ئاو کۆدەبێتەوە و لە پارێزگای سلێمانی و هەولێریش ئامادەکاری کراوە بۆ رێگریکردن لە لافاو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێک کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت.

دەشڵێت، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند و لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت.

دڵخوازەكانتان