هەڵسەنگاندن بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی پێداچوونەوە بە دۆسییەی منداڵانی ئۆتیزمدا دەکەن و لیستێکیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی شوباتی 2024، لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستمانکرد بە وەرپشۆپێک کە دوو رۆژ خایەنێت، تایبەتە بە منداڵانی ئۆتیزم، بۆئەوەی هۆکار و چارەسەریی و رێوشوێنانەی کە پێویستە بیگرینە بەر بۆ زیاتر خزمەتکردنی منداڵی ئۆتیزم.

بەگوتەی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: “زیاتر لە (3) سێ هەزار مناڵی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کەمە رێژەیەکی زۆرە و ئەرکێکی گەورەیە لەسەر خێزانەکانیان، وەک حکومەت لە ساڵانی رابردوو بە چەند شێوازێک هاوکاری منداڵانی ئۆتیزمان کردووە، وەک هەمواری یاسای کەمئەندامان و رێنمایی و مۆڵەتی بەخێوکەر کە ئەو خێزانەی دوو مناڵی لەو شێوەیەی هەبێ دایک و باوکیش ئەتوانن مۆڵەت وەربگرن، هەروەها توانیمانە چەندین سەنتەری حکوومی تازە بکەینەوە و ستافی تازە دابمەزرێنین”.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایەگەیاند، ئێستا منداڵی ئۆتیزم لە نەخۆشخانەکان بەبێ بەرامبەر خزمەت دەکرێن، و ناچنە ژێر هیچ رێکارێک کەوە بە ئاسانی ئەتوانن تێپەڕن بۆ ئەوەی کە سەفەر بکەن.

کوێستان محەممەد، باسی لەوەشکرد کە ئێستا ناوی 13 هەزار و 252 کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و تۆمار کراون کە تیایە سێ هەزار لە منداڵی ئۆتیزم هەیە، دوێنێ کۆتا کۆبوونەوە لە وەزارەتی دارایی کراوە و راپۆرتێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەو ئومێدەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لە سەربدات.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، باسی لە کردنەوەی سەنتەرەکانی ئۆتیزمی کرد کە ئێستا حەوت سەنتەری حکومی لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و حاجیاوا و کۆیە و بازیان هەیە و ئێستاش داوامانکردووە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆرانیش بکرێتەوە، ئەوە جگە لەو سەنتەرە ئەهلیانەی هەن.

دڵخوازەكانتان