نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا : کاتێک هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێر پاپای ڤاتیکان بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و جەختیشی لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێر پاپای ڤاتیکان بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و جەختیشی لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردەوە.

رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، رایگەیاند، پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڤاتیکان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، لە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیتاڵیا سەردانی پاپای ڤاتیکانیان کردووە، هاوکات پاپا خۆی هەمیشە داوای دیداریانی کردووە.

گوتیشی: پاپا جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت سەقامگیری لە عێراق بەرقەرار بێت بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، باسی لەوەکرد، ئەگەر لۆبی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا نەبووایە، نەماندەتوانی کارەکان بگەینینە ئەمڕۆ. رێزان حەمەساڵح، لەبارەی هێزی پێشمەرگەوە گوتی: ناوی و رۆڵی پێشمەرگە لە سەر ئاستی جیهان زۆر بە گەورەیی باسی لێوەکراوە.

دڵخوازەكانتان