تایەر توفیق

ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەكەی (شێخانی)یە.لەساڵی 1922دا لەشاری كۆیە لەگەڕەكی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێكی هەژار چاوی كردۆتەوەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لەناوەڕاستی سییەكانی سەدەی بیستەمەوەلەو كاتەی كەقوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووەبەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوەو بووەتەسردوو بێژێكی دەنگخۆش و مامۆستاكانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
كاك تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا كەوتووتەبەر كاریگەریی گۆرانیبێژەكەوتووتەبەر كاریگەریی گۆرانیبێژەلێهاتووەكانی ئەوسا كۆیەی وەك “سێوە” و “مەلا ئەسعەد” و سوودێكی زۆریشی لەهونەرمەند “ئەحمەدی حەمەمەلا” وەرگرتووه، بەڵام كاتێك كەبازووی هونەری گۆرانی گوتنی بەهێز بووه، هەوڵی داوەدەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی هەبێ و لەناوەڕاستی چلەكانی سەدەی رابووردووەوەبووەتەگۆرانیبێژێكی خاوەن دەنگ و رێبازی تایبەتی خۆی.
تایەر تۆفیق لەساڵی 1945ەوەبووەتەسەر دەستەی مەقابێژانی سەر شانۆی ئاهەنگەكانی نەورۆزی كورد و گەلێك گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بەدەنگەخۆشەكەی چڕێوەو گوێگرانی سەرسام كردووه، چونكەهەم خاوەن دەنگێكی زوڵاڵی هەم خاوەن دەنگێكی زوڵاڵی دڵكێش بووەو هەم باشترین دەقی شاعیرەمەزنەكانی كوردی هەڵبژاردووەبۆ ئاوازەكانی.
هەركەسێك كەمێك ئاشنایی هونەری ئاوازی و گۆرانی كوردی بێ و گوێی لەناوی تایەر تۆفیق بێت، یەكسەر ئاوازی گۆراییەڕەسەنەكانی “لەسەر شەو و رۆژی داناوە”ی حاجی قادری كۆیی و “لەباخان ئاەو ناڵێن دێ”ی وەفایی و غەزەلەتەڕو پاڕاوەكانی مستەفا بەگی كوردی و سافی هیرانی و عوسمان عەونی و “گولی سەربەستی”ی بەختیار زێوەر و “بیست و حەوت ساڵه”كەی فایەق بێ كەس و “شیرین بەهارە”ی ئیبراهیم ئەحمەد و چەند هۆنراوەیەكی ناسكی “هەژار” و “هێمن” و “گۆران” و “مەدهۆش” و “دڵدار” و “دڵزار” و “مەجید ئاسنگەر” و “بێ خەو” و “شارەزا” دێتەیاد.
تایەر تۆفیق گۆرانیبژێكی هونەرمەندی خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بووه، لەهیچ كۆڕ و كۆبوونەوەیەكدا گۆرانی بۆ كاردبەدەستانی میری نەگوتووەو هەموو گۆرانیەكی بۆ كورد و بۆ شاركردنی دڵی هونەر دۆستانی چڕیوەو لەماوەی ژیانیدا شەش نامیلەكەو پەرتوكی بەو دەقەشیعریانەی بەگۆرانی گوتوونی بەچاپ گەیاندووەو لەهەمویان باشترین پەڕتووكەكەی “گوڵی سەربەستی”یەكەبەپێشەكی كەریم شارەزا لەساڵی 1983 بەچاپیگەیاندووه، سڵاو لەگیانی پاكی ئەم هونەرمەندەمەزنەی كورد.
لە20.10.1987 “تایەر تۆفیق”ی گۆرانیبێژی هونەرمەندی مەزنی كورد لەتەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لەكوردستان و هونەر دۆستانی كردو لەشارەكەی كۆیەلەنێو شەپۆلی خەم و پەژارەی هونەر پەروەران بەخاكی نیشتمان سپێردرا.
هونەرمەند‌ و گۆرانیبێژ‌ی ڕەسەن و مەقامزانی‌ ناوداری‌ گەلی‌ كورد تایەری كوڕی تۆفیق كوڕی ئاوڕەحمانی كوڕی حەمەدی، ناسراوەبە(تایەرتۆفیق)، لە (20)ـی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ سالی (1987) لەتەمەنی 65 ساڵیدا ماڵئاوایی لە كوردستان و هونەر دۆستانی كردو لە شارەكەی كۆیە بە خاكی نیشتمان سپێرد

دڵخوازەكانتان