سلێمانی… زۆرترین ڕێژەی سەردانیكردنی كتێبخانە ئافرەتانە

سەردانکەرانی کتێبخانەی گشتی لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2023دا کەمتر لە 15 هەزار کەس بوون، زۆرینەی سەردانکەرانیشی لە رەگەزی مێ بوون.

کتێبخانەکە 76 ساڵە بوونی هەیە و زیاتر لە 150 هەزار سەرچاوەی تێدایە.

ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی راگەیاند، ئەوانەی سەردانیان دەکەن زیاتر ئەوانەن کە بەدوای سەرچاوەی توێژینەوەکانیاندا دەگەڕێن بەتایبەت خوێندکارانی دوا قۆناغی کۆلێژەکانی زانکۆ.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی 24 كتێبخانەی گشتی هەیە، كە زیاتر لە یەك ملیۆن سەرچاوە لە خۆدەگرن.

“کتێبخانە بە سەرچاوەی زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی دەوڵەمەندە و کەشێکی گونجاوی بۆ خوێندنەوە و نووسین تێدا فەراهەم کراوە”، ئەوەش قسەی ئالان رەئوفە.

وتیشی، “لەو ژمارە سەردانەکرەی ساڵی رابردوو چوار هەزار و 556یان لە رەگەزی نێر بوون و پێنج هەزار و 521یان مێ بوون و چوار هەزار و 785یشیان منداڵ بوون”.

دڵخوازەكانتان