سبەی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

سبەی یەكشەممە 4ی شوباتی 2024، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە لە دەباشان بەڕێوە دەچێت، شاندی پارتی لە لایەن فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، شاندی یەكێتیش لە ئاسۆ مامەند، دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ و قوباد تاڵەبانی پێكهاتوون.

لەمبارەیەوە كەناڵی (كوردستان24) بڵاوی كردۆتەوە، پەیوەندیی سیاسیی نێوان هەردوو حزب، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پەرەلمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگارەكانی كەركووك و نەینەوا، ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەبن.

دڵخوازەكانتان