پەرلەمان لێژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە داگیركاریی زەوی دەنێرێتە سلێمانی

بڕیاردەری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕیارمان داوە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەبارەی داگیرکردنی زەوییەکان بنێرینە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش بە نیازن راپۆرتێک بدەن بە ئەنجوومەنی وەزیران.

نزار مەلا غەفار، بڕیاردەری لێژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، یاداشت و داواکاریی زۆرمان بۆ هاتووە لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر زەوییەکانی سلێمانی، ”ئێمەش لە کۆبوونەوەکانی رابردوو بریارمان دا، لێژنەیەک پێکبهێنین بۆ ئەوەی بچینە سلێمانی و بەدواداچوون بۆ داگیرکردن و دەستدرێژکردنە سەر زەوییەکانی حکوومەت بکەین“.

گوتیشی: ”دوای دەست پێكردنی بەدواداچوونەکان، راپۆرتێک ئامادە دەکەین و دەیدەینە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دیاردەی دەستدرێژیکردن و داگیرکردنی زەوییەکان لە سلێمانی“.

دڵخوازەكانتان