روبەری دارستان و پاوان نزیكەی 10 ملیۆن دۆنم زەوی هەرێم پێكدەهێنێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی 32 نەمامگە دەكات كە 805 ملیۆن دیناریان تێدا خەرج كراوەو هەلیكاریان بۆ 161 كەس رەخساندوە.


هەڵكەوت عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی باخ و پاوان و دارستان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاندوە: لەو نەمامگانەوە نەمام بە نرخی پاڵپشتیكراو و زۆر رەمزی بە خەڵك و پرۆژەكان دەفرۆشرێت كە زۆرجار لە تێچوی بەرهەمهێنانەكەیان كەمترە، ئەوەش پاڵپشتییە بۆ جوتیار و هاووڵاتیان تا بە ئاسانی نەمامیان بەدەست بگات.
لە هەرێمی كوردستان رووبەری دارستان و پاوان نزیكەی 10 ملیۆن دۆنم زەوی پێكدەهێنن، حكومەتی هەرێمیش لەڕێگەی هاندانی نەمامگەكان و پرۆسەی رێكخراوی چاندنەوە خواستیەتی رێژەی سەوزایی بۆ روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا زیاتر بكات.

دڵخوازەكانتان