پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی دڵشاد عوسمان بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كات.
له پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دڵشاد عوسمان بريكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، خوالێخۆشبوو كاديرێكى دڵسۆزى نيشتماپه‌روه‌ر و پيشه‌يى بوو، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.