نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی لە دوو رۆژی رابردوودا رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان و بەتایبەت سنوری دهۆک و سلێمانی بەفر دەبارێت، لە ئێستاشدا بەشێک لە شاخەکان بەفریان لێباریوە و بەپێی پێشبینییەکانیش، پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

ئەمڕۆ پینجشەممە، لەسەر لوتکەی شاخەکان لە سنووری چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێم بەفر باریوە و پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر نزمببنەوە و ئاستی بارینی بافر زیاتر ببێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و بەفر لە ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.

کەشناسی دەشڵێت، لە هەندێک کاتدا لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک نمەباران دەبێت و لە ناوچەکانی هەڵەبجە و سلێمانیش ئاستی دابارین زیاتردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.

دڵخوازەكانتان