سلێمانی … مەراسیمێكی شایستە بۆ78 هەمین ساڵیادی كۆماری كوردستان بەڕێوە دەچێت
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك بۆ ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری سلێمانی بڕیاری داوە لە چالاكیەكدا ئەو یادە بەرز ڕاگرێت
چالاكیەكەی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك لە هۆڵی سینەما سالم ڕۆژی دووشەممە ۲٠۲٤/۱/۲۲
کاتژمێر: ۳ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت كەبریتیە لە چەند بڕگەیەك
- ناساندنی ناوەندی توێژینەوەی کوردستان دیالۆگ
- کۆڕبەندی نیشتمانیی کوردستان دیالۆگ بۆ ناسیۆنالیزمی
کوردی
3- پیشاندانی فیلمی بەڵگەنامەیی (لەدایکبوونی خەونی نەتەوەیەک) لە بارەی کۆماری کودستانەوە
4- پێشکەشکردنی پانێڵی (ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی)
(عەتا قەرەداخی (کۆمارو سەرەتای ناسیۆنالیزم)
5- د. هەردی مەهدی میکە (کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد؛ ڕامان و وەبەرهێنانەوەی مێژویی)
6- داشکاندنی تایبەت بۆ کتێبە چاپکراوەکانی (کوردستان دیالۆگ)
سەربەست مەنمی سەرۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك بە كەناڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی ڕاگەیاند:” لە ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك وەك ڕێكخراوێكی كلتوری ڕۆشنبیری لەماوەی چوارساڵی ڕابردودا زۆرترین ئەو چالاكیانەی ئەنجاممان داوە ڕاهەندی نەتەوەی و نیشتیمانیان هەیە و هەوڵمانداوە پرسی ناسیۆنالیزم بكەینە سەرباسی چالاكیەكانمان .
وتیشی:” ساڵی 2020 ساڵیادی كۆمارمان بەرزڕاگرت و لە ساڵی 2023 شڕۆی ئاڵای كوردستان بەرزڕاگرتووە دەشڵێت بەشێكی زۆری ئەو كتێبانەی كەچاپمان كردووە پەیوەندیان بەپرسی كوردبون و ناسیۆنالیزمی كوردیەوە هەیە .
سەرۆكی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆك دەڵێت :” لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی 22-1-2024 حەفتاو هەشتەمین ساڵیادی كۆماری كوردستان بەرزڕادەگرین .