سلێمانی: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن كۆڕێكی گفتوگۆئامێزی لەبارەی مەولەویی شاعیر ئەنجامدا
لە شاری سلێمانی, بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن كۆڕێكی گفتوگۆئامێزی لەبارەی (مەولەوی)ی شاعیر ئەنجامدا
ئێوارەی چوارشەممە 17/1/2024, لە شاری سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان, بە ئامادەبوونی ساناو فەرەیدون جوانڕۆی و دیاری حسێن یاریدەدەرانی بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی_ هەڵەبجەی _ ڕاپەڕێنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە نووسەران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدیبان، كۆڕێكی گفتوگۆئامێزی لە ژێرناوی (مەولەوی، لوتكەی ئەدەبی گۆران – هەورامی) بۆ نوسەر و لێكۆڵەر (هومایۆن ساحب) سازدا.
لەسەرهتای كۆڕەكەدا هومایۆن ساحب، بەشێوازێكی تیۆری ئاماژەی بە ڕێباز و شێوازی شیعری مەولەویدا، هەروەها باسی لە كاریگەری و ڕەنگدانەوەی ڕێبازی تەسەوف كرد لە سەر مەولەوی و بەرهەمە شیعرییەكانی.
دواتر نووسهر و توێژەر، تیشكی خستە سەر چەند داهێنانێك لە شیعری مەولەویدا لەسەر ئاستی زمان و پەیوەندی بە عیشق و خۆشەویستییەوە, له كۆتاییشدا كۆڕەكە بە گفتوگۆی گەرمی نێوان ئامادەبووان و (هیومایۆن ساحب)لەسەر ژیان و بەرهەم و دنیابینی مەولەوی كۆتایی هات.