شوان محەمەد: دەنگێکی جدی هەیە بۆ جیاکردنەوەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران نوێترین زانیاری دەربارەی کێشەی مووچە و بودجەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دەنگێکی جدی هەیە بۆ جیاکردنەوەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “گفتووگۆی هەرێم و بەغدا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیووە بۆ هەمواری یاسای بودجە و پێدانی قەرز بە هەرێم تا کاتی هەمواری یاساکە، هەردوولاشیان لە گفتووگۆدان لەسەر مەسەلەی نەوت و غاز.” دەربارەی ناوەڕۆکی بەرەوپێشچوونی شاندی هەرێم و بەغدا، شوان محەمەد وتی، “دەنگی جدی نابیسترێ بۆ دژایەتیکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە. دەنگێکی ئیجابیش هەیە بۆ جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەململانێی سیاسی. ڕەنگە هەفتەی داهاتووش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ناردنی پارە بە قەرز بۆ هەرێم بکات.”

دڵخوازەكانتان