به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دوو پرسی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه‌

ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، بۆ دوو پرسی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان ئه‌نجامی گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، بۆ دوو پرسی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه‌، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە، تایبەتە بە دەرئەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیازەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكوومەتی فیدڕالی کردووە.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكه‌، بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7/6/2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.

دڵخوازەكانتان