راگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندراوێك ئاراستەی ئەو قوتابی و خوێندكارانە دەكات كە لەدەرەوەی وڵات دەخوێن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت: لەسەر ڕاسپاردەی د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ و بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێندكاران و بەسەربردنی پشوەكانی سەری ساڵ لەنێو خانەوادەكانیان، سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندكارانەی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (25/12/2023 تاوەكو 2/1/2024) بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و پشوی سەری ساڵ لەگەڵ خانەوادەكانیان بەسەرببەن و، ئەو ماوەیەیان بە بچڕان بۆ هەژمار ناكرێت.

دڵخوازەكانتان