مرۆڤ به‌چی ده‌ژی؟
هیوا ئەحمەد
ئه‌م پرسیاره ناونیشانی ڕۆمانێكی گه‌وره‌ئه‌دیبی ڕووس(تۆڵستۆی)یه، نووسه‌ر ئه‌ندێشه‌ی هزر په‌لكێشی فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیك ده‌كات، چیرۆكه‌كانی هه‌ڵگری پرسی ڕه‌وشت(ئه‌خلاق)ه. پشته‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه، ئه‌و تێگه‌شتنه ده‌دات به خوێنه‌ر، کە له‌بناغه‌دا سرووشتی مررۆڤ سۆزداره.
گه‌رچی ڕۆمانه‌كه له سێ كورته چیرۆكی جیاواز پێك دێت، له ڕووی شكڵ و ڕۆڵ و ڕووداووه‌وه.
بەڵام ڕه‌نگدانه‌وه پێداویستیی ده‌وورنی تاكه، ئانۆمی بوون ڕه‌تده‌كاته‌وه.
چیرۆكه‌كان سه‌ره‌ڕای تۆخكردنه‌وه‌ی توخمه‌كانی فه‌زیله‌ت، كه‌چی ڕه‌گه‌زی (مێ) ئه‌گه‌ر سوچیشیی نه‌بێت له ڕووداووه‌كاند، ئه‌وا وه‌ك (نێر ) هه‌ڵگری جوامێری ئاكار نیه. له فاكتدا مرۆڤ پیش ڕه‌گه‌زدێت، ئه‌گه‌ر چه‌مكی فه‌زیله‌ت هه‌بووی(فتری) بێت ئه‌وه مرۆڤه ده‌یناسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خودكاری مرۆڤ بێت، ده‌شێت كاری ڕه‌گه‌زه‌كان جیاوازبێت.
له چیرۆكی یه‌كه‌مدا كاتێك پینه‌چیەكە دڵی شكاوە، چونكە پارەی پێویستی نییه بۆ كڕینی پاڵتۆیەك، مرۆڤێكی بیچاره ده‌بینێت و ده‌بیاته‌وه ماڵه‌وه و له سه‌رما ڕزگاری ده‌كات و خۆیشی ئارامیی ڕۆحی به‌ده‌ست دەهێنێت.
پینه‌چییه‌كه بۆشایی پێویستیی خۆی بۆ چاكه‌ته‌كه، به‌و دڵخۆشییه ده‌روونییه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه.
لەلای خۆیشیەوە هاوسه‌ری پینه‌چییه‌كه میواندارییه‌كه‌ی له‌به‌ر دڵگیری ڕوخساری پیاوه هه‌ژاره‌كه‌یه. لێره‌دا پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی چێژی خودیش ده‌بێت به فه‌زیله‌ت.
له چیرۆكی دووه‌مدا كاتێك ئاغایەک و خزمه‌تكاره‌كه‌ی شه‌و له ناو به‌فردا ڕێگە ون ده‌كه‌ن، هه‌ردوو تێده‌گه‌ن ئیتر ده‌مردن، ئاغا تا ئه‌و ده‌مەش مرۆڤێكی هه‌لپه‌رست بووه، له دواساتدا ده‌گۆڕێت بۆ فریشته‌و هه‌موو گه‌رمیی جه‌سته‌ی خۆی ده‌به‌خشێت به‌خزمه‌تكاره‌كه‌ی و ڕزگاری ده‌كات لە مردن، ئه‌وه كاره‌ش به چاكه ده‌زانێت، خۆی ده‌كات به‌قوربانی . له‌كاتێكدا ده‌یتوانی خزمه‌تكاره‌كه بكات به‌قوربانی و خۆی ڕزگاربكات، كاری ئاغا كرده‌ی ڕوشتی بوو. بەڵام مرۆ دەخاتە بەردەم بیركردنەوەیەكی لۆژیكی، ئایە عه‌قڵ و ڕوشت دووانەی یەك هزرن لەكە كاتدا؟.
له كۆتا چیرۆكدا مرۆیه‌ك له ژێرپه‌ستانی ده‌روونیدایه، له نێوان تۆڵه‌كردنه‌وه و لێخۆشبووندایە له دراوسێ شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بیری مرۆڤ ڕایه‌ڵه‌كراوه به سێ سێكته‌ری (كلتور و دیین و سیاسه‌ت) ئه‌گه‌ر ئه‌م سێكته‌رانه هه‌ڵگری توخمی ڕه‌وشتیش بن، ده‌شێت له پراكتیزه‌كردنیدا توخمەكان كاڵببنەوە . ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه ئاشتی هه‌ڵبژێرێت پێویسته سه‌رتا به فه‌لسه‌فه‌ی ڕوتانه‌وه، خۆی ئازاد بكات له هه‌موو ڕایه‌ڵه‌كان. له‌م باره‌شدا مرۆڤێكی پوچ گه‌را(عەبەسی) ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وكات گه‌ر هه‌مووشت پۆچ بێت ڕه‌وشتیش پوچ ده‌بێت.
له كرۆكی ڕۆمانه‌كه‌ی تۆڵستۆیدا هه‌ڵێیجانێك به‌ده‌ست دێت، چه‌مكی ڕه‌وشت هه‌بووی بێت یان نا، ته‌نها له ڕێگه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه پراكتیزه ده‌كرێت. وە فەزیلەت خۆراكی ژیاری مرۆڤی باڵایە.
لیۆ توڵستۆی هاوشانی ئه‌نتۆن چێخۆف و دۆستۆیڤسكی به سێكوچكه‌ی ئه‌ده‌بییاتی ڕووس داده‌نرێت، شێوازی نوسینی تۆڵستۆی به ورده‌كاریی به‌پێز و قوڵای ئه‌خلاقی و شارەزای دەرونی ده‌ناسرێنه‌وه. دیارترین شاكاره‌كانی (جه‌نگ و ئاشتی، ئاناكارینینا)یه، له ساڵی 1828 له شاری یاسنای پۆلیانای ڕووسیا له‌دایك بووه و، له ساڵی 1910 كۆچی دوایی كردووه.