نێچیرڤان بارزانی : ئافره‌تانى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه کە وەک هه‌میشه هاوكار و پشتیوانیان ده‌بم
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی نوێی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمیان و دەڵێت، “هیوادارم یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان وه‌ك رێكخراوێكى پێشه‌نگ و زیندووى ئافره‌تان، به گوڕ و تینێكى زیاتره‌وه به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كان و بره‌ودان به لێهاتوویى و تواناكانى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كاندا.”
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رایگەیاند، بە چاودێریی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە رۆژانی 21 و 22ـی کانوونی دووەمی 2023، بە درووشمی “هێز و توانای ئافرەت بناخەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە” نۆیەمین کۆنگرەیان بەڕێوەبردووە.
کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی 142 ئەندام بەڕێوەچووە. لە دوای نیوەڕۆی رۆژی دووەمی کۆنگرەکەدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرا، حەوت کەس وەکو ئەندامی سکرتاریەت و سێ کەسیش وەکو ئەندامی یەدەگی سکرتاریەت هەڵبژێردران، لەنێو حەوت ئەندامەکەدا سکرتێری رێخکراوەکەش هەڵبژێردرا.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌رک و ماندووبوونی به‌ڕێزان سکرتێر و ده‌سته‌ی پێشووی سکرتاریه‌تی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم