شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە نزیکترین کاتدا” شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی دارایی و مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، پشتیوان سادق گوتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خەمی مووچەخۆراندایە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دابینکردنی مووچە دەدەین.” 

وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووچانەی تاوەکو ئێستا نەدراون و دواکەوتوون باسی لەوەکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بە فەرمی داوایان لە عێراق کردووە ئەو مووچانەی نەیانناردووە بینێرن تاوەکو لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دابەشی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا [عێراق] وەڵامیان نەداوەتەوە.

دڵخوازەكانتان