نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا : سبه‌ی یان دوو سبه‌ی 700 ملیار دیناره‌كه ده‌گاته هه‌رێم
نوێنەری حكومه‌تی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، سبەینێ یان دوو سبەی 700 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، فارس عیسا، نوێنەری
حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ دووشەممە یان دوو سبەی سێشه‌ممه 700 ملیارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژی هەینییەوە سەرجەم رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکەیان بۆ هەرێم تەواو کردووە.