نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵاخانه‌یه‌كى سۆران كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له‌ نیشته‌حێبووانى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌ر یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى پێویستى برینداران و به‌ركه‌وتووان.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكاریكى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان