سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی وانەبێژان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبکات.

ئەمڕۆ شەممە 02-12-2023، کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەستپێدەکات و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی وانەبێژان مووچەکانیان وەردەگرن”.

لەبارەی ناوچەکانی دیکەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی، وانەبێژانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران هەفتەی رابردوو مووچەی مانگی ئەیلوولیان وەرگرتووە. بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی دیبلۆمیان هەیە 350 هەزار دینار و ئەوانەشی بەکالۆریۆسیان هەیە 400 هەزار دینار وەردەگرن.

دڵخوازەكانتان