داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە (8.5) ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردوی فرۆشتنی نەوت و هەناردەکردنی بڵاوکردەوە، کە کۆی هەناردەکردن و داهاتی بەدەست هاتووی نەوت بۆ ئەو مانگە 8 ملیار و 512 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت رایگەیاندوە ، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل بووە و لەگەڵ داهاتەکەشی 8.512 ملیار دۆلار بووە.

کۆی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 101 ملیۆن و 764 هەزار و 620 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتوەتە 172 هەزار و 383 بەرمیل، جگە لەوەش هەناردەی گەیارە ملیۆنێک و 38 هەزار و 779 بەرمیل بووە.

ئاشكرایكردووە : رۆژانە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەکراوە و نرخی یەک بەرمیلیش بە تێکڕا گەیشتوەتە 82 دۆلار و 66 سەنت.

دڵخوازەكانتان