محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند دەوڵەت ناتوانێت سەرجەم ئەو ژمارە زۆرەی دەرچوانی زانكۆكان دابمەزرێنێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە دەرچوانی زانكۆكانی وڵاتەكەی راگەیاند، حكوومەتی فیدڕاڵی و دەوڵەتی عێراق بە گشتی ناتوانن هەموو دەرچوانی زانكۆكان دابمەزرێنن.

ئەمڕۆ شەممە 2ی دیسێمبەری 2023، كارەكانی كۆڕبەندێكی تایبەت بە كۆمپانیا و هاوبەشییە پیشەسازییەكان لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی پێ كرد. لە كۆڕبەندەكەدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند: ”دەوڵەت ناتوانێت سەرجەم ئەو ژمارە زۆرەی دەرچوانی زانكۆكان دابمەزرێنێت.“

ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان ناتوانن وەك تەماشاكەر بمێننەوە و عێراقیش هەر بازاڕێك بێت بۆ بەكاربردنی بەرهەمی دەرەكی. سوودانی جەختی كردەوە: ”ئەوەندە سامانی سرووشتیمان هەیە كە دەتوانین پیشەسازیی پێشكەوتووی عێراقی دابمەزرێنین و لە ڕێگەیەوە پێویستییە ناوخۆییەكان پڕبكەینەوە و تەنانەت هەناردەی دەرەوەش بكرێن.“

دڵخوازەكانتان