كاته‌كانی پێدانی كاره‌با له‌سنوری سلێمانی كه‌مبوه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى دووكان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانیی سلێمانى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/8/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى دووكان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “ئاگادارتان دەکەینه‌وه‌ بەھۆی دروستبوونی کێشەیەک لە دانا غاز و کوژانەوەی گشتیی کارەباوە، بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە”.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌، كۆنترۆڵ ناچار بووه‌ كاره‌باى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى سلێمانى ببڕێت.

دڵخوازەكانتان