كتێبی “عه‌ره‌ب له ڕوانگه‌یه‌كی ژاپۆنییه‌وه” و چەند سەرنجێك
ڕۆژهه‌ڵاتناس و لێكۆله‌ری یابانی (نوبوئاكی نوتوهارا) له كتێبی (عه‌ره‌ب له ڕوانگه‌یه‌كی ژاپۆنییه‌وه) ده‌ست ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
له هه‌ڵێیجانی ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌یدا ئاشناده‌بین به‌و گرفت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه مرۆڤه‌كان پێوه‌ی گیرۆده‌ن و چه‌ند ده‌یه‌یەک پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، هەروەها ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، کە چه‌ند كه‌سێكی ڕیزپه‌ڕ نه‌بێت، گۆمه‌ڵگە به‌گشتی هه‌ست به‌و گرفت و نه‌خۆشییانه ناكه‌ن و پێیان وایه سه‌غڵه‌م و ڕاستن، ڕوئیای ئه‌م گۆمه‌ڵگەیانه له ده‌وری بیری خۆیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ك له واقیعه‌وه، هەر ئه‌مه‌ش به هۆكاری چه‌قبه‌ستن ده‌زانێت.
ئاشنابوون به‌م كتێبە پربایه‌خه بۆ ئێمه‌ی كوردیش گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر سەرنج بده‌ین، به‌شێكی به‌رچاوی كلتوور و بیری كورد زاده‌ی بیری عه‌ره‌به، بۆیە ئێمه‌ش هه‌مان گرفتاریمان هه‌یه، بایه‌خێكی دیکەی کتێبەکە له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له دیدی ناوه‌كییه‌وه ته‌ماشای ژیانی خۆی و كۆمه‌ڵگەكه‌ی بكات، نا‌توانێت ده‌ستنیشانی كێشه‌كان بكات، چونكه له ناو گرفته‌كه‌دا له‌دایكبووه و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بوو ،له گه‌ڵیشیدا گونجاوه، بۆیە له‌گه‌ڵ پێرستی ئه‌و كلتووره‌دا ڕادێت، ئەمە ئه‌گه‌رچی له ڕوانگه‌ی لۆژیكییه‌وه كۆمه‌ڵگە گرفتاریش بێت.
لە ئەنجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا نووسه‌ر ده‌گات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، کە ئه‌وه‌ی به‌ناوی كایه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه هه‌یه، ته‌رزێكی ڕه‌فتارییه و كه‌متر میتۆدێكی عه‌قڵییه، به جۆرێك زۆری هزره‌كان ده‌قگرتنه به‌خولانه‌وه له ناو بازنه‌ی هه‌ستێکی خودی نه‌ك مه‌نتیقدا.
لە کتێبەکەیدا نووسه‌ر ئاماژه به نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی ژیاری ده‌كات، ئه‌ویش نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵاتییه، هۆكاره‌كانی نادادی به فره‌ڕه‌هه‌ند ده‌زانێت، له‌وانه هێڵه گشتییه‌كانی ستراتیژی گرووپه‌كانی
(ئایین، سیاسی، خێڵ و…هتد)، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی هێزی مرۆیین و هه‌موو سیستمێكی دادپه‌روه‌ریی ڕه‌تده‌كه‌ونه‌وه، گه‌ر مایل نه‌بێت به‌لای ئایدیاكانیاندا، هەروەها نه‌بوونی داد لای سه‌رۆكی خیزان له نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزاندا به خاڵی ده‌سپێكی نادادی ده‌زانێت. “نوبوئاكی” پێی وایه سیستمی په‌روه‌رده ته‌ندرووست و واقیعی نییه، كه بۆ داهاتوو بنیات نه‌ربێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها دووباره كرنه‌وه‌ی خوده، باوك نایه‌وێت منداڵه‌كه‌ی دنیا بینیه‌كی جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له داهاتوودا وه‌ك خۆی بێت، به جۆرێك باوك له هه‌رپێگه و پیشه‌یه‌ك بێت، منداڵه‌كه‌ی بۆ هەمان مه‌به‌ست گه‌وره ده‌كات.
نه‌بوونی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی تاك ئه‌و چه‌مكانه‌یه، كه نووسه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و، ئاماژه به‌وه ده‌كات کە ئه‌و گرفتانه مێژویه‌كی قووڵیان هه‌یه، به جۆرێك پێش سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تدارییش هه‌بوو و به‌رده‌وامیی هه‌یه. ئه‌وه‌ی قسه‌ده‌كات و ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێت گرووپه، جا سیاسی بێت یان ئایینی، یانیش خێڵ و عه‌شیره‌ت، له ناو گشت‌دا تاك تواوه‌ته‌وه، مۆته‌كه‌ی شه‌ره‌فیش له‌مپه‌ره له‌به‌رده‌م تاك، كه نا‌توانێت بازنه‌ی گرووپ تێپه‌ڕێنێت، ئه‌گه‌ر تاك له ڕێساكانی كۆمه‌ڵگه لابدات، به‌كه‌سێكی بێ شه‌ره‌ف ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا شه‌رف خودی نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگەوه پێی دراوه، ئه‌ویش ده‌توانێت شه‌ره‌ف له تاكێك وه‌ربگرێته‌وه و بیكات به مرۆڤێكی بێ شه‌رف.
نه‌بوونی بیری تاكگه‌رایی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كۆمه‌ڵگەیانه به یه‌ك جۆر بیر بكه‌نه‌وه، یه‌ك ئایین یه‌ك، به‌ها، و… یه‌ك یه‌ك.
تاك له‌م كاته‌دا ناچاره بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆی و خۆده‌ر‌خستن، په‌نا بۆ نازناو، یان سامان، یان خێڵ، یان حیزب ببات، لەم باره‌دا تاك ئینتیمای بۆ گروپه‌كه‌ی زیاتره له ئینتیما بۆ خاك و نیشتیمان، بۆیه هه‌ركاتێک گرووپێك خۆپیشاندانێك سازده‌كات، ئه‌ندامانی هه‌موو شتێكی مۆڵكی گشتی و ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌به‌ن. بێباكن له وێرانكردنی نیشتیمانه‌كه‌یان، له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین،
له دوای كتێبی (سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر)ی گۆستاف لۆبۆنی فه‌ڕه‌نسی، ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له باشترین كتیبه‌كان، له ده‌ست نیشان كردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان.