كاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌كانی سه‌رما له‌سه‌ر مرۆڤ
له ئێستا به‌دواوه وه‌رزی باران بارین و سه‌رما و سۆڵه ده‌ست پیده‌كات. كوردستانیش هه‌ندێك ساڵ به‌فرو سه‌رمای توند ده‌یگرێته‌وه. وه سه‌رماش كاریگه‌ری هەیە له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان. سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ كۆنترۆڵكردن وخۆپاراستن له‌نه‌خۆشی. بابه‌تێكی له‌سه‌ر كاریگه‌ری سه‌رما له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ بڵاو كردۆته‌وه. ئاماژه به‌كاریگه‌رییه درێژ خایه‌نه‌كانی ده‌كات.
بابه‌ته‌كه له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك سه‌رمایه‌كی توند به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌وێت پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی به‌خێرایی داده‌به‌زێت، ئه‌و بڕه گه‌رمیه‌ی به‌هۆی سه‌ر‌ماوه‌كه‌وه له‌ده‌ست ده‌درێت زیاتره له‌وگه‌ر‌میه‌ی جه‌سته به‌رهه‌می ده‌هێنت. زۆرمانه‌وه له‌وباره‌دا واده‌كات جه‌سته بڕێكی زۆری وزه‌ی هه‌ڵگیراو بۆگه‌رم كردنه‌وه به‌كاردەهێنێت. زۆر مانەوە لە كەشە ساردەكەدا. وزه‌كه‌م ده‌بێته‌وه و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته نزمتر ده‌بێته‌وه، له‌ئه‌نجامدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه نه‌توانێت به‌باشی بیر بكاته‌وه و بڕیاری دروست بدات بۆ پاراستنی خۆی له‌سه‌رما و نازانێت هیچ كارێك بكات بۆ ڕزگاركردنی خۆی. ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رمابوون به‌هۆی ته‌ڕبوون یان نقومبوون له ئاوی ساردا بوو، سه‌رمابوونه‌كه زۆر خیراتر ڕوده‌دات و جه‌سته به‌خێرای ده‌ست به‌ساردبوونه‌وه ده‌كات. مه‌ترسیه‌كانیشی خێراترن.
بابه‌ته‌كه باسی به‌سه‌رما بردن ده‌كات و به‌جۆرێكی توندی سه‌رمابوونی ناوده‌بات. ئه‌مجۆره‌یان زیاتر به‌هۆی به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ڕودەدات. ده‌بێت به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌كان و په‌ڕینی ڕه‌نگی كه‌سی سه‌رمابوو. لەم بارەدا سەرمابردن زوجار توشی لوت و گوێ و ڕومه‌ت و په‌نجاكانی ده‌ست و قاچ ده‌بێت. ده‌بێت به هۆی زیان گه‌یاندنی درێژخایه‌ن بەشانەكانی جه‌سته. لەئاكامدا ده‌بێت به‌هۆی سست بوونی سوڕی خوێن و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی كه‌سی سه‌رمابوو.
سه‌رمابوونی پێه‌كان باوترین جۆری سه‌رمابوونه. زۆرجار له كه‌ش و هه‌وای ساردا په‌نجه‌ی قاچه‌كان سڕده‌بن و هه‌ست به‌سه‌رما بوونیان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر قاچه‌كان ته‌ڕببن 25 جار خێراتر توشی سه‌رمابوون ده‌بن به به‌راودی قاچی وشك. له‌م باره‌دا جه‌سته بۆ ڕێگرتن له له‌ده‌ستدانی زیاتری گەر‌میه‌كه‌ی ئه‌و مولولانه‌ی خوێن بۆ قاچه‌كان ده‌گوازنه‌وه ته‌سك ده‌كاته‌وه و ناهێڵن خوێن بگات به‌قاچه‌كان. له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ماده خۆراكیه‌كان خانه‌كانی پێستی قاچ ده‌مرن. وه كاتێكیش هه‌وڵی گه‌رم كردنه‌وه‌ی به‌شه سه‌رمابووه‌كانی جه‌سته ده‌درێت و به‌ر پله‌ی گه‌رمی كه‌مێك به‌رزتر ده‌كه‌وێت. ئه‌وا پێستی شوێنی سه‌رمابوو. ده‌ست به سوربوونه‌وه و خوران ده‌كات و هه‌ندێك زیپكه‌ی بچوك ده‌رده‌كات.
بابه‌ته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی سه‌رماوه به‌رمولوله‌كانی خوێنی پێست ده‌كه‌ون هه‌میشه‌ین.
له كۆتایدا به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كانی بابه‌ته‌كه پێویسته هۆشیاربین به‌رامبه‌ر به‌زیانه ته‌ندروستیه‌كانی سه‌رماو خۆمانی لێبپارێزین وه ئه‌وه‌ش به‌بێربهێنینه‌وه
به‌شێكی زۆری كاتی وه‌رزی خوێندن ده‌كه‌وێته ناو زستان و سه‌رماوه پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكی قوتابیان ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن جل و به‌رگی پێویستیان له‌به‌ربكه‌ن، بۆ پاراستنیان له‌زیانه‌كانی سه‌رمابوون. وه له‌سه‌ر هه‌مووانیش پیویسته
بۆ خۆپاراستن له‌زیان و مه‌ترسیه درێژخایه‌نه‌كانی سه‌رما له‌سه‌ر جه‌سته، پیویسته جل و به‌رگی گه‌رم و پێویست له‌به‌ر بكرێت بۆ خۆ پارێزریت له سه‌رمای توند. هێشتنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جەستە به جێگیری.
سه‌رچاوه
Center for Disease Control and Prevention