کورتەفیلمی هاجەر به‌شداری فیستیفاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كات

کورتەفیلمی  هاجەر’ لە نوسین و دەرهێنانی هەڵگورد ساڵح  لە 19یەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سالینتۆ بەشدار دەبێت کە چالاکییەکانی لە 14 تاوەکو 21 ئەیلوولی داهاتوو لە نیچمە دوورگەی سالنتۆی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.

كورته‌ فیلمی سینه‌مایی هاجه‌ر به‌سپۆنسه‌ری میدیایی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی به‌رهه‌م هاتووه‌ وچیرۆکه‌كه‌ی باس لە ماڵباتێک دەکات کە قوربانی کۆمەڵکوژیی ئەنفالی گەرمیانە.

ماوەی فیلمەکە 14 خولەکە و لە دەربەندیخان وێنەگیراوە، ئەم بەرهەمە پێشتر بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەڵەتیی فیلمی سلێمانی کردووە.

دڵخوازەكانتان