گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان : نووسراوی فەرمی بۆ ناردنی 700 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوە

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە نووسراوی فەرمی بۆ ناردنی 700 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوە و لەگەڵ گەیشتنی پارەكە، خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت.

لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵیش، پێشەوا هەورامانی گوتی: ”بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەو سێ مانگەشی کە دەمێنێت، بدرێت و مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.“

دڵخوازەكانتان