ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوەو پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت دەخاتە روو

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.

دڵخوازەكانتان