وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا: هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی چاوه‌ڕێی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی كیێڤن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به ئامانجی داگیركردنی جیهان، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م وه‌رگرتووه.
دیمیتری كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، رایگه‌یاند، كاتێك پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م وه‌رگرت، خه‌ونم ئه‌وه بوو ئاسۆكان به‌ڕووی ئۆكرانیادا بكه‌مه‌وه.
كۆلیبا هه‌روه‌ها گوتی: “ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، هه‌میشه به‌و ئاراسته كاریكردووه، كه گفتوگۆ و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌فریقا، ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئوستراڵیا ئه‌نجامبدات، ئه‌مه داگیركردنی جیهانه، چێژ له‌وه ده‌بینم”.
ده‌شڵێت: “سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌میشه بۆ داگیركردنی جیهان پاڵپشتم بووه، زێلینسكی هاوشێوه‌ی من هه‌مان بیرۆكه‌ی له‌باره‌ی داگیركردنی جیهانه‌وه هه‌یه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا كرد و گوتی: “هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپایی چاوه‌ڕێی ئه‌و چركه ساته‌ن، كه كیێڤ خۆی راده‌ستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی گرفته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وان لابچێت “.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد، له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد، دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد.
كیێڤ هاوكاری سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه پێده‌گات، به‌هۆیه‌وه رووسیا نه‌یتوانیووه ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكات.