مۆبایلی Galaxy S24 ژیری دەستکرد لە خۆ دەگرێت

سامسۆنگ وردەکاری لەسەر ژیرییە دەستکردەکە بڵاو کردەوە، بە ناوی Samsung Gauss.

ژیرییە دەستکردەکە لەسەر زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24 جێگیر دەکرێت، کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.
ژیری دەستکردەکە توانای هەیە وێنە دروست بکات و دەستکاری بکات، ئیمەیڵ دروست بکات، دەق و دۆکۆمێنت پوخت بکاتەوە، تەنانەت دەتوانێت یارمەتیدەرت بێت لە کۆد نوسین.
ناوی ژیری دەستکردەکە لە ناوی زانای بیرکاری Carl Friedrich Gauss هاتووە کە تیۆری دابەشکردنی ئاسایی دامەزراندووە، کە بە بڕ بڕەی پشتی ژیری دەستکرد و Machine Learning دادەنرێت.

دڵخوازەكانتان