شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەدان

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.

لەم بارەیەوە کەنالی کوردستان 24 لە زاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 7/11/2023، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی (25ی شوباتی 2024)ی وەک ڕۆژی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد و سەرجەم لایەنەکانی ڕاسپارد ڕێکاری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن.

دڵخوازەكانتان