ئەمڕۆ هەروو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە و پرسی هەڵبژاردن و دابینكردنی موچە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەكانی نێوان هەردوو حزبە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبن.
بەپێی زانیارییەكان، كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا دەبێت و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لەنێو شاندی پارتی دەبن و باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەنێو شاندی یەكێتی دەبن
سەبارەت بە كۆبوونەوەكە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی پێشتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتبووی، پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام كۆدەبنەوە، ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتییەوە هەیە، هەروەها پرسی هەڵبژاردن و دابینكردنی موچەی موچەخۆران و كێشە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
لای خۆشیەوە لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەی بەوەداوە، پێكهاتەی شاندی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی هاوسەنگە و لەسەر ئاستی باڵایە، هەردوولا دەتوانن بڕیار بدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆیان.
دڵخوازەكانتان