پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی دهگەڕێتەوە کەرکووک
بڕیارە بڕیارە سبەی یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بگەڕێتەوە کەرکووک و بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیانیشی رادەست دەکرێتەوە.
لەمبارەیەوە محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە (4ـی تشرینی دووەمی 2023) بە یاوەری شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دێینە کەرکووک و بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، پارتی بارەگاکانی لە کەرکووک وەردەگرێتەوە.
بەرپرسی لقی سێی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا بارەگای لقی سێ و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیان وەردەگرینەوە، لقی سێ دوای نۆژەنکردنەوەی بە فەرمی کاری سیاسی و چالاکی حزبی خۆمانی تێدا ئەنجام دەدەین، بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش وەک پێشتر سەرۆک بارزانی بڕیاری لەسەرداوە پێشکەشی زانکۆی کەرکووکی دەکەین.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی جەختی کردەوە، دوای کردنەوەی بارەگاکانیان بە فەرمی لە کەرکووک، “لەسەر بارەگاکانمان ئاڵای کوردستانیش دادەنێین و شەکاوە دەبێت”. لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک داگیرکراون و ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی درووستکراوە بەوهۆیەشەوە نەتوانراوە کاری سیاسی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی رێککەوتنی نێوان سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار لەسەر گەڕانەوەی پارتی و رادەستکردنەوەی بارەگاکانی دراوە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار لەسەر گەڕانەوەی پارتی و رادەستکردنەوەی بارەگاکانی دراوە. لە کۆبوونەوەی 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، لهپێناو پاراستنی گیانی تهبایی و سهقامگیری شارەکە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، بڕیاریدا بارەگای پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی خۆی لە کەرکووک ببەخشێتە زانکۆی کەرکووک و بیکاتە دیاری بۆ قوتابییان و پرۆسهی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شارهكه.