سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و هەموو پشتیوانییەکی دەربڕی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی کەنەدا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کولتووری دەربڕی.

گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کەنەدا لەم بوارەدا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

دڵخوازەكانتان