وەزارەتی دارایی : رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری 2023) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دوای تەواوکردنی رێکارەکان “لە نزیکترین کاتدا” 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

دڵخوازەكانتان