بڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە بچێتە بەغدا

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، سبەی سێشەممە 31/10/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەکات و پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا حکومەتی عێراق ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە کە بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تا ئەوکاتەی یاسای بودجەی گشتی جێبەجێ دەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە دەکرێت، تا کۆتایی ئەم ساڵ دەبێ حکومەتی عێراق بە شێوەی قەرز مانگانە بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات

دڵخوازەكانتان