حكومەتی عێراق چاوی بە پێشكەوتنە ئابورییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت ، هەموكارێك دەكات بۆ وەستاندنی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان : حكومەتی عێراق چاوی بەپێشكەوتنە ئابورییەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت ، هەموكارێك دەكات بۆ وەستاندنی هەرێمی كوردستان

مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردەو هەناردەكانی كوردستان لە  لە بەرنامەی پرسی هەفتەی كەناڵی ڕادادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی كە پێشكەشكار بێستون قەرەداغی پێشكەشی دەكات ڕایگەیاند:” حكومەتی عێراق بە بەرنامە كاردەكات بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان و دەیەوێت لەڕوی ئابورییەوە هەرێمی كردستان بوەستێنێت .

وتیشی بەیان نامەیەكمان دەركردووە و داوامانكردووە پێویستە موچە و بوجەی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بەپرسی سیاسی نەكرێت

دڵخوازەكانتان