سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی گشتی ساڵانەی سلێمانی دەکرێتەوە

بە چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی سێ شەممە 17 / 10 / 2023 پێشانگای نێودەوڵەتی گشتی ساڵانەی سلێمانی بە بەشداری 120 کۆمپانیا لە سەنتەری پێشانگا نێودەڵەتیەکان لە ناوچەی تاسلوجە بکرێتەوە.


بە پێی زانیاریەکان لە پێشانگاکەدا 120 کۆمپانیا لە 11 وڵاتی جیاوازەوە لە بوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان و چەند بوارێکی تردا بەشداردەبن، لە ماوەی چوار رۆژی پێشانگاکەدا بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
رۆژانە لە کاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆ تا 6 ی ئێوارە کراوە دەبێت و پێشوازی لە میوانان دەکرێت، وا چاوەروان دەکرێت لە پەراوێزی پێشانگاکەدا چەندین رێکەوتنی بازرگانی واژۆ بکرێت.

دڵخوازەكانتان