رێگا بە رووخاندن و دروستکردنەوە بەشێک لە خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانی دەدرێت

شوێنەواری سلێمانی بە مەرج رێگا بە رووخاندن و دروستکردنەوە بەشێک لە خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانی دەدات و دەبێت ئەوان رەزامەندی لەسەر نەخشەی دروستکردنەوەکەی بدەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە خاوەنی زیاتر لە 10 هەزار خانووی کەلەپوورییە.

ئەو خانووە کەلەپوورییانەی دەرفەتی مانەوەیان نەماوە رێگایان پێدەدرێت بڕووخێندرێن و دووبارە دروستبکرێنەوە.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی راگەیاند، لیژنەیەکی ئەندازیاریان هەیە و ئەوان بڕیار دەدەن کام خانووە ناتواندرێت بهێڵدرێتەوە و بڕووخێندرێت.

وتیشی، “ئەوانەی دەڕووخێندرێن دەبێت خاوەنەکەی نەخشەی دروستکردنەوەی بێنێتە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و ئێمە رەزامەندی لەسەر بدەین، بەتایبەت دەبێت رووکاری دەرەوەی لەسەر شێوەی کەلەپووری و دێرین دروست بکاتەوە و نابێت لە دوو قات زیاتر بێت”.

خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانی کەوتوونەتە هەشت گەڕەکی بنەڕەتیی شاری سلێمانییەوە، ئەوانیش جوولەکان، سەرشەقام، دەرگەزێن، سابونکەران، مەڵکەندی، شێخان، کانێسکان و ئابڵاخن.

“خاوەنی خانووەکان ئازادن بۆ ئەنجامدانی چالاکی بازارگانی لە خانووەکاندا، بە مەرجێک نەبنە دوکان و دەڕاب و دەرگای گەورەی داخراویان نەبێت، جا چ بکرێنە کافێ یان شوێنی فرۆشتنی جلوبەرگ و هەر شتێکی دیکە بە مەرجێک شوێنەکان هەر دەبێت بە خانوو دروست بکرێنەوە”ڕێگەیان پێدەدرێت

دڵخوازەكانتان