به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردست