نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا: جه‌خت له‌ یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايی ده‌که‌ینەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆچی دواییی مام جەلالدا جه‌خت له‌ یەکڕیزی، لێكتێگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى دەکاتەوە. 

رۆژی سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە یادی کۆچی دوایی مام جەلدا گوتی: “ئه‌مڕۆ له‌ یادی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سه‌رۆک مام جه‌لالدا به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشانی له‌پێناو ئازادی و مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانین.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ یەکڕیزی و لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى ده‌که‌ینەوە کە ئامانج و ویستی زیندووی سەرۆک (مام جەلال)یش بوو.”

دڵخوازەكانتان