پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ) پەیامێکی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ” ھیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە، ببێتە ھۆی گرنگیدان بە بەھا و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.”

دەقی پەیامەکە…

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
 
بە ‌بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد( دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەم. 
ھیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە، ببێتە ھۆی گرنگیدان بە بەھا و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان. 
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

دڵخوازەكانتان