جوتیار عادل: نابێت مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سیاسی بکرێت
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەگەر کێشەکان نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زیاتر تەکنیکی و ئابووری دارایی و کارگێڕی بن، ئەوە تێگەیشتنێکی باشە لەلایەن سوودانییەوە، ئێمەش وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختمان لەوە کردووەتەوە کە نابێت مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سیاسی بکرێت.
جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند، ئەگەر کێشەکان نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زیاتر تەکنیکی و ئابووری دارایی و کارگێڕی بن، ئەوە تێگەیشتنێکی باشە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەکرێت لەم ماوەیەدا، هەندێک لایەنی سیاسی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سیاسی دەکەن، ئێمەش وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختمان لەوە کردووەتەوە کە نابێت مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە سیاسی بکرێت. ئومێدەواریشین کە کێشەکان دارایی بن نەوەک سیاسی.
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو مەرجانەی کە لە یاسایی بودجەدا لەسەری بووە، جێ بەجێیکردووە، بەڵام بەداخەوە دیسان بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، هەروەها لەو بڕوایە داین هەندێک جار ئەو بابەتە بە سیاسی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق لە ماوەی رابردوودا چەند رێککەوتنێکی واژۆ کردووە، سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی لەسەر ئێمەش پێویست بووە وەکو حکومەت جێ بەجێ کراوە، پیویستە وەکو قەوارەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، کە دان پێدانراوە لەلایەن دەستوور و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە. بۆیە ئێمە هەستدەکەین هەندێک جار وەکو قەوارەیەکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، بۆیە تێگەیشتن لە دەستووری فیدڕاڵی زۆر گرنگە.
رۆژی هه‌ینی 22ـی ئه‌یلوولی 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتارێكدا كه له به‌رده‌م به‌شداربووانی خولی 78ـمینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا رایگه‌یاند، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكرێن و به‌رهه‌می زیاتری سه‌رجه‌م بواره‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كێشه‌ی یاسایی دارایی بووه و توانراوه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی سیاسییه له عێراق و به‌شێكه له پڕۆژه ئابوورییه‌كان كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌یه.