یادگار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد لە میانی بەشداریكردن لە بەرنامەی گفتوگۆی ڕۆژنامەنوسی كە ڕۆژنامەنوس بێستون قەرەداغی پێشكەشی دەكات ڕایگەیاند:” تەشكیلەی ئەو شاندە وێنەیەكی جوانی یەكگرتوی پیشانی دەرەوەی هەرێمی كوردستاندا دەشڵێت :” هێز لەیەكبووندایە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت :” ئەگەر ببەیەكڕیزی بەشداریمان لە دەچواندنی پرۆژەیاسای بوجەی عێراقدا بكردیە ئێستا ڕۆژمان بەم ڕۆژە نەدەگەشت .
سەبارەت بەو دەنگانەی كەبەردەوام لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت حكومەتی هەرێم پابەندی ڕێكەوتنی لەگەڵ بەغداد نییە ئەو ئەندام پەرلەمانە دەڵێت :”ئەوانە خەسڵەتێكی نامرۆڤیان هەیە لە شەڕو وێرانەدا گەشە دەكەن .
یادگار مەحمود پێی وایە ئەو سەردانە كاریگەری باشی دەبێت و گەشبینە بەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی ناوەندیەوە بنرێت دەشڵێت:” حكومەتی هەرێم پابەندیەكانی خۆی جێبەجێكردووە .