دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدڕاڵ ئاشکرای کرد، لە پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە سێ ملیون لیتر نەوتی حکوومەت بەناوی وەهمی دزراوە.
دەستەکە بڵاوی کردەوە:”کۆمپانیای نەوتی نەینەوا لە دابەشکردنی نەوت بەسەر 933 فڕنی ناندا، سێ ملیۆن و 408 لیتری نەوتی بەشێوەیەکی سەرپێچی دابەش کردووە و گەندەڵی ئاشکرا بووە.”
ئاماژە بەوەش دراوە و نزیکەی 284 فڕنیش لەبنەڕەتەوە بوونیان نەبووە و وەهمی بوونە و نەوتەکە بەناوی پێدان بەو شوێنانە دزراوە.
دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدڕاڵ، ئاشکراشی کردووە: “وێڕای ئەو گەندەڵییە، دوو کارمەندیش لە وێستگەکانی حەمدانیە دەستگیرکران کە پارەی زیاتریان لە نرخی فەرمی لەهاووڵاتیان سەندوە.”
جەختیش کراوەتەوە، دادوەر بڕیاریدا کە هەردوو گیراوەکە ڕابگرێن و تۆمەتبارێکی دیکەش لەکاتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کراوە.
دڵخوازەكانتان